ووردەکاری سێیەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبینی ئەنساروڵڵا لە باشوری ماربی یەمەن + وێنەکان

شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 21 - 20:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=3988

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، ووردەکاری قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبینی ئەو هێزانەی لە باشوری پارێزگای مارب-ی یەمەن خستە ڕوو.

یەحیا سەریع لەم بارەیەوە ووتی:
«هێزە چەکدارەکانمان بە هاوکاری خوا لە سێیەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین توانایان ئیدارەکانی ماهیلە و ڕەحبەی بە ڕووبەری ١٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە کێوماڵ بکەنەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە درێژایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ٣٧ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی ئێمە ئەنجام داوە.

هێزەکانمان بە گوێرەی ئەخلاق و پرەنسیپەکانی ئایینی ئیسلام مامەڵەیان لەگەڵ دیل و لاشەی ئەو بەکرێگیراوە کوژراوانە کردووە.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥١ بەکرێگیراو لە هاوپەیمانی سعودیە کوژرا و بریندار و هەروەها بەدیل گیراون.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆڵی گەورەی هۆزە سەربەرزەکانی مارب-یان لە شەڕی ئازادی و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنێت.
رۆڵەکانی ئەمڕۆی مارب منداڵانی ئەو کەسانەن کە لە دژی داگیرکارییەکانی ڕۆمانی و لە قۆناغە مێژووییە جۆراوجۆرەکاندا بەرخۆدانیان کردووە.

کۆماری خوازەکانی ڕاستەقینە لە شاری مارب ئەو کەسانەن کە کار بۆ ئازادکردنی هەموو ناوچەکانی کۆماری یەمەن لە دەست داگیرکەران و بەکرێگیراوانی شانشینی سعودیە دەکەن.
بە پشت بەستن بە خوا هێزە چەکدارەکانمان بڕیاری ئازادکردنی هەموو خاکی کۆماریان داوە، بۆ ئەوەی گەلەکەمان سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن پابەندن بە جێبەجێکردنی دوایین وتاری ڕێبەرەکەمان، سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی.
پێی دەڵێین کە ئێمە هەموو وڵاتەکەمان ئازاد دەکەین و هەموو ئەو ناوچانە دەگرینەوە کە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە داگیرکراون. ئێمە لە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیی دژی وڵاتەکەمان و پشتگیریکردنی گەلەکەمان لەسەر پرسە سەرەکیەکان بەردەوام دەبین.»

شایانی باسە ئەنساروڵڵا لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبیندا کە لە ١ی تەمووزی ئەمساڵدا دەستی پێکرد، توانی بەشێکی زۆری ئیدارەکانی ئەلزاهر و ئەلسومعە لە پارێزگای ئەلبەیزا کۆنترۆل بکاتەوە. لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ٢٠ی تەمووزەوە دەستیپێکرد و ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند، ئیدارەکانی ناتع و نەعمان لە باکوری پارێزگای ئەلبەیزا لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنران.

ووردەکاری قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبینی ئەنساروڵڵا + وێنە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .