دووی دیکەش لە فەڵەستینییە هەڵاتوەکانی زیندانی جەلبوع لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە دەستگیرکرانەوە

شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 21 - 13:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=3966

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوو زیندانی دیکەی فەڵەستینی کە ڕۆژی دووشەممە توانیان لە زیندانێکی ئیسرائیل هەڵبن، دەستگیرکرانەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو زیندانی دیکەی فەلەستینی کە لە زیندانی جەلبوعی ئیسرائیل هەڵاتبوون، بە ناوەکانی محەمەد قاسم ئارزە(ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی) و زەکەریا زبەیدی (ئەندامی بزووتنەوەی فەتح) لە ناوچەی ئەلجەلیلی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە دەستگیرکرانەوە.

شەوی رابردووش هەروەها دوو فەڵەستینی هەڵاتوو بە ناوەکانی مەحمود عەبدوڵڵا ئارزە و یەعقوب مەحمود قادری لە شاری ناسریەی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لەلایەن پۆلیسی رژێمی زایۆنیستیەوە دەستگیر کرابوونەوە.
بەمشێوەیە، چوار لەو شەش فەڵەستینیە هەڵهاتووەکەی چەند ڕۆژی رابردوو تا ئێستا دەستگیرکرانەوە.

جێگای ئاماژەیە، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٦ی ئەیلول)، شەش زیندانی فەلەستینی توانیان لە زیندانی “ئەلجەلبوع”ی ئیسرائیل هەڵبن و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستیپێکرا، کە تا ئێستاش بەردەوامە.(ووردەکاری زیاتر)

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .