ئێران بە درۆنی ئینتحاری هێرشی کردە سەر بارەگای حزبە کوردییەکان + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 9 ئه‌یلول 2021 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=3948

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین درۆنی ئینتحاری و تۆپ بۆردومانی بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە محەممەد تەقی ئۆسانلوو، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای سوپای پاسداران داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بوو لەو بارەگایانە دوو بکەونەوە و رایگەیاند بوو، “نابێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو گرووپانە لە باوەشی خۆی پەروەردە بکات؛ ئێمە بە بەرپرسانی هەرێممان راگەیاندووە کە دەبێت ئەو گرووپانە دەربکرێن”.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *