هەڵهاتنی ٦ فەڵەستینی لە زیندانێکی ئیسرائیل + ڤیدیۆ و وێنە

دوو شه‌ممه‌ 6 ئه‌یلول 21 - 13:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=3878

دوای ڕووداوەکە، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی ئاسمانی و زەمینی بۆ دەستبەسەرکردنی زیندانییە هەڵهاتووەکان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستیپێکردووە.

شەش دیلی فەڵەستینی بە هەڵکەندنی تونێلێک لە زیندانی “جلبوع” لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو هەڵهاتن. ئۆپەراسیۆنی هەڵهاتنی دیلە فەڵەستینیەکان لەنێوان کاتژمێر ٣:٣٠ و ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە. دوای ڕووداوەکە، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی ئاسمانی و زەمینی بۆ دەستبەسەرکردنی زیندانییە هەڵهاتووەکان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستیپێکردووە.

وەک دەوترێت پێنج کەس لەو زیندانیانە ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و یەکێکی تریان ئەندامی بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستین بوون.

مەحمود عارزە ئەندامی جیهادی ئیسلامی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هەڵهاتن لە ساڵی ٢٠١٤ بوو. بە هۆی هەڵکەندنی تونێلێک لە زیندانێکی ئیسرائیلدا بۆ ماوەی یەک ساڵ گواسترایەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی!

خۆشحاڵی فەڵەستینیەکان دوای هەڵهاتنی ئەو زیندانیانە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .