دانوستانی ئەنسارۆڵڵا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا لەسەر شەڕی یەمەن

دوو شه‌ممه‌ 29 ئازار 2021 - 12:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=384

هەواڵە تایبەتەکان: گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی ئەنسارۆڵڵا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا تایبەت بە پرۆژەی سعودیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن لە عومان دەستی پێ کردووە.

هەواڵە تایبەتەکان: گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی ئەنسارۆڵڵا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا تایبەت بە پرۆژەی سعودیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن لە عومان دەستی پێ کردووە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا تایبەت بە کاروباری یەمەن پێشتر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام داوە.
وەک دەوترێت موحەمەد عەبدئەلسەلام ووتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنسارۆڵڵا لە گفتوگۆکان داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەری “الحدیده” بە بێ هیچ مەرجی کردووە.

لە پرۆژەی سعودیە، کردنەوەی ئەم فڕۆکەخانەیە و بەندەر گرنگی “الحدیده” بە شێوەی سنووردار ئاماژەی پێ کراوە، بە شێوەیەک ژمارەی فڕینی ئەو فڕۆکانە و رێگە پێدانیان و هەروەها ژمارەی کەشتیە بارهەڵگرەکان بۆ سووتەمەنی و خوراک، لەلایەن سعودیەوە دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *