هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژهەڵات و باشوری عەرەبستان

شه‌ممه‌ 4 ئه‌یلول 21 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=3838

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەنساروڵڵا بە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکەوە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری ئەلدەمام لە کەناراوەکانی باشوری کەنداوی فارس و شاری نجران لە باشوری عەرەبستان کردە ئامانج.

هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی خستنە خوارەوەی ٣ مووشەک و ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری لە ئاسمانی شاری دەمام لە کەناراوەکانی باشوری کەنداوی فارس دەکات.

بە گوێرەی هەواڵەکان هەروەها دوو موشەک ئاراستەی شارەکانی نجران و جیزان لە عەرەبستان کراون کە هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی خستنە خوارەوەیان دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی رابردووی ئەنساروڵڵا و هەروەها دووری یەمەن تا دەمام کە نزیکەی ١٢٣٠ کیلۆمەترە، پێدەچێت ئەنساروڵڵا لەم ئۆپەراسیۆنەدا موشەکی زۆلفەقار و درۆنی سەماد٣-ی بەکارهێنا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .