هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا

هه‌ینی 3 ئه‌یلول 21 - 11:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=3774

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە چەندین مووشەکیان ئاراستەی پایتەختی سوریا کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە چەندین مووشەکیان ئاراستەی شاری دیمەشق کردووە. سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی سوریا زۆربەی مووشەکەکانیان تێکشکاندووە و ژمارەیەک مووشەکیش لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری دیمەشق کەوتوونەتە خوارەوە.

هەندێک لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان هەواڵی بیستنی تەقینەوەیان لە کەناراوەکانی فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاندووە. بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە ناوچەی غوش دۆن لە باشوری تەلئەبیب، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی یەکێک لە مووشەکەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریاوە بووە.

بە پێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هێرشەکە دوای چوار ڕۆژ گەشتی بەردەوامی چەند فڕۆکەیەکی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژانی ڕابردوو بەسەر ناوچە سنوورییەکانی نزیک سوریا و لوبناندا ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .