ئاگربەست لە شاری درعا راگەیەنرایەوە

چوارشەممە 1 ئه‌یلول 2021 - 14:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=3732

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چەکدارانی درعا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد، مەرجەکانی سوپای سوریایان قبوڵکرد.

دوای چەندین ڕۆژ شەڕی قورس و بۆردومانی چەکداران لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد لەلایەن سوپای سوریاوە، دواجار مەرجەکانی حکومەتی سوریا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە قبوڵ کرا و رێککەوتن.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، وا بڕیارە:
١- ئاگربەست بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
٢- هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
٣- ئەوانەی ئاگربەست ڕەتدەکەنەوە، بۆ باکوری سوریا دەگوازرێنەوە.
٤- پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد ئامادە دەبێت.
٥- سێ خاڵی ئەمنی هاوبەش لە لایەن هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی سوریاوە لە درعا ئەلبەلەد دادەمەزرێن.

ڕێکەوتنەکە لە ٢ی ئەیلول جێبەجێ دەکرێت و لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی فیرقەی ٤ی سوپای سوریا لە دەوروبەری گەڕەکی درعا ئەلبەلەد دەکشێنەوە و گەمارۆی ئەم گەڕەکە کۆتایی دێت. هەروەها بەپێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا بنکەیەکی کاتی لە باشوری گەڕەکی درعا ئەلبەلەد دادەمەزرێنن.

ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی ئەم جارە لە کاتێکدا دێت کە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی درعا ئەلبەلەد تا ئێستا دژایەتی ئەم ڕێکەوتنە دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە ڕێگری لە چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا بۆ ناو گەڕەکەکە دەکەن. بۆیە بەهۆی ئەم دژایەتیە پێدەچێت ئەم ڕێککەوتنە وەک جارانی پێشوو پێشێل بکرێتەوە و ناکۆکییەکانی بەردەوام بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *