هێرشە بەرفراوانەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە

سێ شه‌ممه‌ 31 ئاب 21 - 20:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=3720

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ئەنساروڵڵا ٩ هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە ئەنجام داوە.

وردەکارییەکانی ئەم هێرشانەش بەم شێوەیە:

١. هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە خەمیس مەشیت لە باشوری سعودیە: هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ بێفڕۆکەوانەکەی ئەنساروڵڵای کردووە.

٢- هێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی سەربازی ئەلعەنەد لە پارێزگای لەحەج: لەم هێرشەدا سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی تەعەزەوە ئاراستەی بنکەی ئەلعەنەد کراون و بەپێی دوایین ئامارەکان ٤٣ کەس لە هێزەکانی “العمالقه” (سەر بە مەنسوور هادی و هاوپەیمانی سعودیە) کوژراون و زیاتر لە ٥٦ کەسی دیکەش برینداربوون. بە هۆی ئەم هێرشە هەروەها چەند بەشێکی بنکەکە بە تەواوی ڕووخاوە.

٣- هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی “صحن الجن” لە باکوری شاری مارب: سەرچاوە خۆجێییەکان پێکانی ئەم بنکەیان بە مووشەکی ئەنساروڵڵا پشتڕاست کردووەتەوە.

٤- هێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناوچەی سێیەمی سەربازی لە شاری مارب: سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بە دەنگی تەقینەوەیەک و پێکانی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەم ناوچەیەدا بە مووشەکی ئەنساروڵڵا داوەتەوە.

٥- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە خەمیس مەشیت: هاوپەیمانی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەنساروڵڵا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەم هێرشەدا بەکارهێناوە کە هەر سێ فڕۆکەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری سوپای سعودیە تێکشکاون.

٦- هێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جیزان: هاوپەیمانی سعودیە لە تێکشکاندنی ئەم مووشەکە هەواڵی داوەتەوە.

٧- هێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە نەجران. هاوپەیمانی سعودیە باس لە تێکشکاندنی موشەکەکە دەکات.

٨- دوو هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە فڕۆکەخانەی ئابها لە ناو خاکی سعودیە.

زیادبوونی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا لە دژی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە کاتێکدا دێت کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر یەمەن زیادیان کردووە. لەلایەکی دیکەوە دانوستانەکان لە عومانیش چووەتە ناو قوناغێکی بێ ئەنجامەوە و هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .