دەسبەسەر کردنی هەزار منداڵ و هەرزەکاری فەڵەستینی لە سەرەتای ئەمساڵەوە

یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئاب 21 - 10:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=3648

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ناوەندی لێکۆڵینەوەی زیندانیانی فەڵەستینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ساڵەوە ١٠٠٠ منداڵ و هەرزەکاری فەڵەستینی لە ناویاندا ٧٣ منداڵی ژێر تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەسبەسەر کردووە.

ڕیاز ئەشقەر بەڕێوەبەری ناوەندەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی و دەستبەسەرکردنی منداڵانی فەڵەستینی بە شێوەیەکی مەبەستدار و نەخشە بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێت، و بەگشتی منداڵانی فەڵەستینی لەکاتی دەسبەسەر کردنیان و دوای ئەوەش رووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازار دەبنەوە.

هێزە ئیسرائیلییەکان بۆ دروستکردنی ترسان و دڵەڕاوکێ لە ناو منداڵانی فەڵەستینی، زۆرجار شەوان یان بەرەبەیانیاندا هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانیان و لەکاتی خەوتندا دەستبەسەریان دەکەن و دەیانگوازنەوە بۆ ناوەندەکانی لێپرسینەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .