زانیاری_سەربازی: درۆنی سوپەر هیرۆن

شه‌ممه‌ 28 ئاب 21 - 00:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=3621

درۆنی سوپەر هیرۆن؛ درۆنێکە بە بەردەوامی فڕینی زۆر و بەرزی فڕینی مامناوەندی. درۆنەکە لە پیشانگای ئاسمانی سەنگاپور لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیل (IAI) نمایش کرا. نوێترین نموونەی درۆنی هیرۆنە، کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بە هاوکاری کۆمپانیای کەنەدی MacDonald Dettwiler and Associates (MDA) لە لایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرهەم هاتووە.

بە بەکارهێنانی سیستەمێکی پێشکەوتوو توانای فڕین و نیشتنەوەی تەواو ئۆتۆماتیکی تەنانەت لە دۆخی نالەباری کەش و هەوادا هەیە. ئەم درۆنە لە بەرزایی ٣٠ هەزار پێ دەفڕێ و بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چاودێری و دیاریکردنی ئامانجەکانی لە ناوچە فراوانەکاندا، زانیارەکان سات بە سات پێشکەش بە جێبەجێکارەکانی دەکات. بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئەنجامدانی پشکنین و ئۆپەراسیۆنی چاودێری ستراتیژی دیزاین کراوە.

درۆنی هیرۆن خاوەن سنسۆرەکانی EO و IR، ئامێری چاودێری حەراری و دیاریکەری لیزەریە. سنسۆرەکان لەلایەن Northrop Grumman و Tamam Division لە پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیل IAI دابین کراون. سنسۆری EO بۆ تۆمارکردنی وێنە، داتا و ڤیدیۆکان، تیشکی ڕووناکی بۆ سیگناڵی ئەلکترۆنی دەگۆڕێت .

پشتگیری ئەلکترۆنی (ESM) لە دۆزینەوەی هەڕەشەکان یارمەتی هیرۆن دەدات و ناوچەکەش دەپشکنێت بۆ دیاریکردنی سیگناڵەکان کە لە رادارەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە. بەزۆری بۆ پشکنینی ناوچەی مەیدانی جەنگ و پێدانی زانیاری پەیوەندیدار بە فەرماندەکانی وێستگە زەمینییەکان بەکاردێت. AIS زانیارییەکان وەک جۆر، ناو و شوێنی مەبەستی کەشتیەکان کۆدەکاتەوە.

سیستەمەکانی ڕاداری هیرۆن لە لایەن کۆمپانیای ITAI ELTA System دروست کراوە. ElTA MPR بۆ دۆزینەوەی کەشتی و شتە سەرئاوکەوتووەکان لە دووری زۆرەوە و تۆمارکردنی ئامانجەکان دیزاین کراوە. MPR هەروەها وێنەکانی SAR پێشکەش دەکات و ئامێرە گواستنەوە زەمینییەکان بە بەکارهێنانی شێوازی نیشاندەری ئامانجی جوڵاوی زەمینی (GMTI) دیاریدەکات.

زۆرترین توانای بەرزبوونەوە و هەڵگرتنی باری ئەم درۆنە ١٠ هەزار مەتر و ٢٠٠ کیلۆگرامە بە زۆرترین توانای فڕینی ٤٥ کاتژمێر.تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی (COTS) لە GCS بۆ گۆڕینی داتا سنسۆرەکان وەک وێنەی راستەوخۆ و خەزنکراوەکان، وێنەکان و زانیاریە ئاسمانییەکان، لەوانە EO، SAR، نەخشەکانی MTI ، SIGINT و ESM بەکاردێت.

سوپەر هیرۆن لە وڵاتانی هیندستان، ئەڵمانیا، بەرازیل و تورکیا بەکاردێت.

تایبەتمەندییە گشتییەکان:
درێژی دووسەری باڵەکان: ١٦ مەتر
کێشی بەتاڵ: ٢٥٠ کیلۆگرام
زۆرترین کێشی هەستانەوە: ١١٥٠ کیلۆگرام
زۆرترین خێرایی: ٢٠٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
زۆرترین مەودای فڕین: ٣٥٠ کیلۆمەتر
زۆرترین بەرزی فڕین: ٩١٤٤ مەتر
بەردەوامی فڕین: ٤٥ کاتژمێر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .