تێکشکاندنی درۆنێکی نەناسراو لە نزیک بنکەی ئەمریکا لە سوریا

دووشەممە 23 ئاب 2021 - 17:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=3498

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ٢١ی ئابدا، فرۆکەی F-15ی ئەمریکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی لە نزیک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سوریا خستە خوارەوە.

هەندێک لەو باوەڕەدان کە درۆنە تێکشکاوەکە، درۆنێکی ئێرانی بووە، بەڵام تا ئێستا ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە. بە گشتی درۆنەکانی ئێرانی لە عێراق و سووریا لە بەردەستی گروپە بەرهەڵستکارەکاندان و بۆ شەڕی گروپە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن.

شایانی باسە، لە ٧ی تەمووزی ئەمساڵدا، پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سوریا کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *