تاڵیبان چەند شارۆچکەیەک لە پارێزگای بەغلان کۆنترۆل کردەوە + نەخشەی ناوچەکە

یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئاب 21 - 21:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=3479

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی زانیارییەکان چەکدارانی تاڵیبان جارێکی تر توانیان شارۆچکەکانی خەنجان و ئەندراب لە پارێزگای بەغلان کۆنترۆل بکەنەوە.

یەکینە جەماوەرییەکان شەوی رابردوو بۆ بەرزاییەکانی نزیک ئەندراب پاشەکشەیان کردەوە و لە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بە هاوکاری هێزەکانی پشتیوانی پۆل حسار، هێرشەکانیان بۆ سەر تاڵیبان لە ئەندراب دەست پێ کردووە.

بە پێی هەواڵەکان گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان شکستی هێناوە و تاڵیبان ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکات!
هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تاڵیبان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ناردنی هێزێکی زۆری چەکدار لەلایەن تاڵیبانەوە بۆ پارێزگای پەنجشیر هەواڵیان داوەتەوە.

تێبینی نەخشە :
ڕەنگی سپی: تاڵیبان
ڕەنگی سوور: یەکینە جەماوەرییەکان
ڕەنگی پرتەقاڵی: پێکدادان

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .