ڤیدیۆ| تەقە کردن لە سەربازێکی ئیسرائیلی لە کەرتی غەزە

یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئاب 21 - 10:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=3452

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەربازێکی لیوای “مستعربین” (یەکەیەکی نهێنی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی) لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی غەزە لەلایەن گەنجێکی فەڵەستینیەوە تەقەی لێکرا.

سەرچاوەیەکی مەیدانی لە لێدوانێکیدا لەگەڵ “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند کە سەربازە بریندارەکەی ئیسرائیلی دوای برینداربوونی بە هەلیکۆپتەرێکەوە بۆ نەخۆشخانەی سوروکا لە “بئر ئەلسەبع” لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو گواستراوەتەوە.

لە ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (شەممە) تا ئێستا ٤١ فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە چەندین ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی غەزە برینداربوون.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گرووپە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاندبوو، کە ئێوارەی شەممە (٢١ی ئاب) لە ڕۆژهەڵاتی غەزە گردبونەوەیەکی جەماوەری گەورە لە ساڵڕۆژی سووتاندنی مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدەن.

ساتی تەقەکردن لە سەربازێکی رژێمی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی غەزە
بەشی بکە: