زانیاری_سەربازی : ئێمرەپ Oshkosh M-ATV

سێ شه‌ممه‌ 17 ئاب 21 - 13:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=3338

ئێمرەپ Oshkosh M-ATV ئۆتۆمبێلێکی پەرەپێدراوی دژە مین و کەمینە. ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کۆمپانیای (Oshkosh Corporation) دیزاین کراوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بەرهەم هێنراوە.

لە زرێپۆشی ئەم ئۆتۆمبێلە کامپۆزیت بەکارهاتووە تا کێشی بە بەراورد لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی (M1114 HMMWV – Humvee) کەم بکرێتەوە.

لەسەر بانی ئێمرەپ M-ATV شوێنێکی تایبەت بە چەکی لێ دانراوە کە دەتوانرێت چەندین جۆری ڕەشاش و مووشەکی دژە زرێپۆشی لەسەر دابنرێت. لە ساڵانی دواتر، هەوڵدرا جۆری بێ سەرنشینی ئەم ئۆتۆمبێلە دروست بکرێت.

ئەمڕۆکانە چەندین جۆری Oshkosh M-ATV لە ژێر یەک ناونیشان و لە هەمان چوارچێوەدا داڕێژراون و دەتوانن لە دۆخە جیاوازەکاندا ئەرکەکانی وەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دژەتیرۆر، هێزی تایبەت، ئاسایشی سنوور، ئاسایشی ناوخۆ، ئامبولانس ئەنجام بدەن.

توانایی بڕینی ٥٠٠ کیلۆمەتر و جوڵەی لە قوڕ و لم و بەفر و ئاوی قوڵدا هەیە. ئێمرەپ M-ATV توانای ئەوەی هەیە کە لە بەرزاییەکان بە لێژی ٦٠٪ سەربکەوێت و هاوسەنگی جوڵە لە لێژی ٣٠٪ی لاوەکی بپارێزێت.

ئێمرەپ Oshkosh M-ATV چەندین جۆری هەیە، بەڵام هەموویان سوود لە چوار سیستەمی (TAK-4) وەردەگرن، کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ لێخوڕینی زۆر باش لە ڕێگا سەختەکان. لە کەتەلۆگی بەرهەمهێنەرەکەدا، ئاماژە بە ئاستی پاراستنی ٧ و بەکارهێنانی دوایین زرێپۆشی Core1080 بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە دراوە.

تایبەتمەندیە تەکنیکییەکان:
کێش: ١٤.٧٠٠ کیلۆ
درێژی: ٦.٢٧ مەتر
پانی: ٢.٤٩ مەتر
بەرزی: ٢.٧٠ مەتر
بزوێنەر: ٧.٢ لیتری ئینتێل-٦ Caterpillar C7 turbo diesel (٣٧٠ ئەسپ)
ڕێژەی هێز بۆ کێش: ٢٣ ئەسپ بۆ هەر تەنێک
توانای هەڵگرتن: ١٨٠٠ کیلۆ
توانای بڕین: ٥٠٠ کیلۆمەتر
زۆرترین خێرایی: ١٠٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .