ڤیدیۆ| چەندین هێرشی دیکە کرایە سەر کاروانەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
سێشەممە 17 ئاب 2021 - 08:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=3330
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکایان کردۆتەوە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هێرشانە لە ناوچەکانی ئەبوغرێب و یوسفیەی بەغدا و هەروەها پارێزگاکانی زيقار و سەڵاحەدین ئەنجام دراون.
گروپی “اصحاب الکهف” بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دوو لەو هێرشانە، بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ناوچەی ئەبوغرێب و یوسفیەی بەغداد پایتەختی عێراقی گرتۆتەوە ئەستۆ.
لێدوانەکان