ئینفۆگرافیک: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی

سێشەممە 27 نیسان 2021 - 18:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=1011

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو و دوای تیرۆرکردنی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە، ١٥ گروپی بەرخۆدانی عێراقیی تازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق دامەزراون.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو و دوای تیرۆرکردنی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە، ١٥ گروپی بەرخۆدانی عێراقیی تازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق دامەزراون.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و چەندین کەسی دیکە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران. دوای ئەو ڕووداوە، گروپەکانی بەرخۆدان و چەندین کەسایەتی دیاری ناوچەکە، لەگەڵ ئیدانەکردنی ئەو کردەوەیە، هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان لە ئەمریکا کردەوە.

گەل و گروپەکانی عێراقی بەهۆی تاوانەکانی ساڵانی رابردووی ئەمریکا بەرامبەر بە هاونیشتیمانیان و بەردەوام پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیان لەلایەن ئەمریکاوە، داواکارییەکانیان بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق چڕتر و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانیان لە ئەمریکا کردەوە.

هەر بۆیە و دوای ماوەیەکی کەم لەو رووداوە، چەندین گروپی بەرخۆدانی عێراقی دامەزران. ئەم گروپانە ئامانجی سەرەکی خۆیان بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە تەواوی ناوچەکانی عێراق تا دەرکردنی تەواوەتی ئەمریکا لە عێراق، ڕایانگەیاندووە.

تا ئێستا ١٥ گروپی بەرخۆدانی عێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندوە کە ناوەکانیان وەک خوارەوەیە:.

١- گروپی بەرخۆدانی قاصم الجبارین
٢- گروپی بەرخۆدانی اصحاب کهف
٣- گروپی بەرخۆدانی سرایا اولیاء الدم
٤- گروپی بەرخۆدانی فصیل المقاومة الدولية
٥- گروپی بەرخۆدانی سرایا ثورة العشرین الثانیة
٦- گروپی بەرخۆدانی عصبة الثائرين
٧- گروپی بەرخۆدانی اولو العزم
٨- گروپی بەرخۆدانی قوات ذوالفقار
٩- گروپی بەرخۆدانی ثار المهندس
١٠- گروپی بەرخۆدانی الشهيد كريم درعم
١١- گروپی بەرخۆدانی ابالفضل العباس
١٢- گروپی بەرخۆدانی سرایا المنتقم
١٣- گروپی بەرخۆدانی قبضة الهدی
١٤- گروپی بەرخۆدانی لواء منتقمون
١٥- گروپی بەرخۆدانی لواء خیبر

بە درێژایی یەک ساڵی رابردوو، گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە لایەنی کەمەوە ١١٠ هێرشیان دژ بە ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە ناو خاکی عێراق ئەنجام داوە. زۆربەی ئەم هێرشانە بە شێوەی بۆمبی چێندراو دژ بە کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا بووە.
هەروەها لە ۲۱ی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، بەلایەنی کەمەوە ٤٠ هێرش بە شێوەی بۆمبی چێندراو و رۆکێت بۆ سەر کاروانەکانی لۆجستیک و پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجام دراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *