وردەکاری تەقینەوەکەی کەشتی ئیمارات لە دوبەی + بەڵگە

هه‌ینی 13 ئاب 2021 - 11:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=3218

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەڵگەنامە نهێنییەکانی پۆلیسی دوبەی دەریدەخات کە بەهۆی تەقینەوەکەی کەشتییەکی ئیماراتی لە کەناراوەکانی بەندەری “جبل علي” لە باشوری دوبەی، سێ ئیسرائیلی کوژران و دوو ئیسرائیلی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

لە کۆتا کاتژمێرەکانی ٧ی تەمووزدا، تەقینەوە لە بەشێکی باری کەشتییەکی ئیماراتی لە کەنارەکانی بەندەری “جبل علي” ڕوویدا. میدیاکانی دەوڵەتی ئیمارات رایانگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوە لە بەشێکی باری کەشتیەک لە کەناراوەکانی بەندەری “جبل علي” بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە!

پۆلیسی دوبەی بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ڕووداوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستییە و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە زیان بە کەشتی “OCEAN TRADER” گەیشتووە، و بەڵگەکان دەریدەخات کە تەقینەوەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە.
لە بەڵگە نهێنییەکانی پۆلیسی دوبەی هاتووە، ئەو ڕووداوە کاتێک ڕوویداوە کە تیمێکی ئەندازیاری ئیسرائیلی کە لە شەش کەسەوە پێک هاتبوون لە ساتی تەقینەوەکە لە بەندەری “جبل علي” دا بوون و بە هۆی ئەو تەقینەوەیە سێ ئیسرائیلی کوژراون و دووکەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون. هەروەها ١٦ کرێکاریش بریندار بوون کە بۆ نەخۆشخانەی رۆیالی دوبەی گواستراونەتەوە.

بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای ئیمارات دوای ڕووداوەکە ڕێگری لە وێنە گرتن و رووماڵی کردنی ئەو رووداوە لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە بەشێکی باری کەشتیە ئیماراتیەکە ڕوویداوە و هاوڵاتیان لە مەودای ٥٠ کیلۆمەتری هەستیان پێ کردووە.
پۆلیسی دوبەی ئامانجی تەقینەوەکەی ئەندازیارە ئیسرائیلیەکان راگەیاندووە و لە دەستگیرکردنی سێ کەسی بیانیش کە گومانیان لەوبارەیەوە لەسەر بووە، هەواڵی داوەتەوە.

ئیمارات دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنستی، بە ئاشکرا پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار و بەرپرس و سەربازی ئیسرائیلی دەکات. هەماهەنگی ئەمنیی نێوان هەردوولا دوای دیدار و کۆبوونەوەی زۆری بەرپرسانی ئیمارات و ئیسرائیل زیادی کردووە. نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا هەروەها یەکە سایبرەکانی مۆساد بۆ ئیمارات نێردراون و لەو وڵاتە جێگیر کراون.

ڕەنگە تەقینەوەکەی بەندەری “جبل علي” زەنگێکی مەترسیدار بۆ دەسەڵاتدارانی ئیمارات بووبێت کە چیتر پێشوازی لە گروپە تیرۆریستییە ئیسرائیلیەکان نەکەن و بە کردەوە بیر لێ نەکراوەکانیان ئەمنیەتی ناوچەکە نەخەنە مەترسییەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *