دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان؛ ١٢ی ئابی ٢٠٢١

هه‌ینی 13 ئاب 2021 - 00:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=3199

لەگەڵ کۆنترۆل کردنی قەلعەنو و هەرات لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ناوچە گرنگەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان کەوتە دەست ئەو چەکدارانەوە.

شاری غزنی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

دوایین بنکەی سەربازی سوپای ئەفغانستان لە شارۆچکەی بکواهـ لە پارێزگای فەراهـ کەوتە دەست تاڵیبانەوە. لەگەڵ خۆبەدەستەوەدانی هێزەکانی سوپای ئەفغانستان لەو بنکەیە، پارێزگای فەراهـ بە تەواوی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

هەواڵی کەوتنی شاری قەندەهار بەدەست تاڵیبانەوە دورە لە ڕاستییەوە.
بە ووتەی زەبیحوڵڵا موجاهید ووتەبێژی چەکدارانی تاڵیبانەوە، ئەو چەکدارانە توانیانە مەیدانی شەهیدان لە رۆژئاوای شاری قەندەهار کۆنترۆل بکەن و لە ئێستادا پێکدادان لە بازاڕ و ناوچەکانی رۆژئاوای ئەو شارە بەردەوامە.

چەکدارانی تاڵیبان لە مەیدانی شەهیدان لە شاری قەندەهار

هەرات کەوتە دەست تاڵیبانەوە

لەگەڵ هەڵهاتنی پارێزگاری هەرات و ئیسماعیل خان لە شاری هەرات، کۆنترۆلی تەواوی شوێنە حکومی و ئەمنییەکانی ئەو شارە کەوتە دەست تاڵیبانەوە.

تاڵیبان دەستی بەسەر شارۆچکەی خۆشی لە پارێزگای لوگر دا گرت. دوای کۆنترۆل کردنی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ئاراستەی هێرشەکانی ئەو چەکدارانەوە بەرەو شاری پولعەلەم ناوەندی پارێزگای لوگر دەبێت.

شاری قەلعەنو ناوەندی پارێزگای بادغیس دوای چەند هەفتە بەرگری و شەڕی قورس، لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

لەگەڵ کەوتنی قەلعەنو و هەرات، ناوچە گرنگەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان کەوتە دەست تاڵیبانەوە. هەرچەندە هێزەکانی سوپا لە فڕۆکەخانەی هەرات و شارۆچکەی غورماچ ماونەتەوە، بەڵام بەڕەچاوکردنی ئەزموونی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری ئەفغانستان، هیچ ئومێدێک بەهێشتنەوەی فڕۆکەخانەی هەرات و بنکەکانی سوپا لەو ناوچانە نییە.

ئەمریکا ٣ هەزار سەرباز و بەریتانیاش ٦٠٠ سەربازی ڕەوانەی کابول پایتەختی ئەفغانستان کردووە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانیان لەو وڵاتە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *