شاری زەرەنج کەوتە دەست تاڵیبانەوە + ڤیدیۆ

شەممە 7 ئاب 2021 - 00:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=3129

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شاری زەرەنج ناوەندی پارێزگای نیمروزی ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنترۆل کرا.

دوای دەستی بەسەر داگرتنی شارۆچکەکانی خاش، چخانسور و کنگ لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە لە ڕۆژانی رابردوو، و گەمارۆ دانی شاری زەرەنج لەلایەن ئەو چەکدارانەوە و هەروەها هەڵهاتنی پارێزگار و هێزە حکومیەکانی ئەو ناوچەیە دوای نەگەیشتنی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەفغانستان، شاری زەرەنج لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کرا.

لەگەڵ چۆڵکردنی زەرەنج لەلایەن هێزە حکومیەکانەوە، بەشێکی خەڵکی ئەو شارە لە شەوی رابردووەوە ئاوارەی سنووری میلک و خاکی ئێران بوون.

هەڵهاتنی هێزە حکومیەکانی ئەفغانستان بەرەو سنووری ئێران

بە گشتی زەرەنج یەکەم ناوەندی پارێزگایە کە لە ماوەی ململانێی ئەم دواییەی ئەفغانستان دا لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل دەکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێککەوتنی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکایە.
بە وتەی زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان، هێرش نەبردن بۆ سەر ناوەندی پارێزگاکان لە بەشەکانی ڕێککەوتنی تالیبان لەگەڵ ئەمریکا بووە.
بەڵام تاڵیبان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەوان بۆ سەر ناوەندی پارێزگاکان بەهۆی پابەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی بۆ هێرش نەکردنە سەر پێگەی تاڵیبان و پشتیوانی ئاسمانی لە حکومەتی ناوەندییە.

تێبینی نەخشە:
ڕەنگی سپی = تاڵیبان
ڕەنگی سوور = سوپای ئەفغانستان
ڕەنگی زەرد = ناوچەکانی شەڕ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *