نەخشە: دوایین پێشهاتە سەربازییەکانی پارێزگای ئەلبەیزا و باشوری پارێزگای مارب لە یەمەن؛ ٤ی ئابی ٢٠٢١

چوار شه‌ممه‌ 4 ئاب 21 - 12:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=3069

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا و یەکینە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دوایین ئۆپەراسیۆنیان لە باکوری پارێزگای ئەلبەیزا توانیان ناوچەیەک بە ڕووبەری ٣٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ئیدارەکانی “ناطع” و “نعمان” کۆنترۆل بکەنەوە.

کۆنترۆل کردنی بەرزاییەکانی گرنگی “عقبة القنذع” لە باکوری پارێزگای ئەلبەیزا بە خاڵێکی گرنگی ئەم ئۆپەراسیۆنە دادەنرێت. “عقبة القنذع” بەسەر ناوچەکانی باشوری بیحان بە تەواوی زاڵە و ئەوەش وەک دەروازەی گەیشتن بە شاری بیحان هەژمار دەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری پارێزگای ئەلبەیزا و لە ئیدارەکانی ئەلسومەعە و ئەلزاهیر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە-یان بە ڕووبەری نزیکەی ١٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە کۆنترۆل کردەوە.

شایانی باسە ئۆپەراسیۆنەکانی “ئەلنەسر ئەلموبین” ی ئەنساروڵڵا لەو پارێزگایە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە هاوپەیمانی سعودیە بە پڕچەک کردنی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە بە ئامانجی داگیرکردنی تەواوی پارێزگای ئەلبەیزا ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کرد؛ هەرچەندە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە شکستی پێ هێنرا و بە دژە هێرشی ئەنساروڵڵا چەند ناوچەیەکی نوێ لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .