موحەمەد ئیسماعیل خان کێیە؟

سێ شه‌ممه‌ 3 ئاب 2021 - 00:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=3048

موحەمەد ئیسماعیل خان لە فەرماندە جیهادییەکان و سیاسەتمەدارە کاریگەرەکانی ڕۆژئاوای ئەفغانستانە کە لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو شەڕی لەگەڵ سۆڤیەت و تاڵیباندا کردووە.

ئیسماعیل خان لە دایک بووی گوندی نەرسئابادی پارێزگای هەرات و لە سەرکردە جیهادییەکانی ئەفغانستانە کە لە سەردەمی حکومەتی بۆرهان ئەلدین رەبانی وەک فەرماندەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئەفغانستان کاری کردووە و لە سەردەمی حامد کەرزای وەک پارێزگاری هەرات و دوای ئەوە لە وەزارەتی ووزە و ئاوی ئەو وڵاتە دەست بەکار بووە.

دوای دەستپێکردنی پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و حکومەتی بۆرهان ئەلدین رەبانی، پاڵپشتی لە حکومەتەکەی رەبانی کردووە و تا ساڵی ١٩٩٥ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئەفغانستان شەڕی تاڵیبانی کردووە.
ئیسماعیل خان لە سەرەتای ئەم پێکدادانە توانی تا پارێزگای هێلمەند پاشەکشە بە تاڵیبان بکات، بەڵام لەگەڵ گواستنەوەی هێزێکی زۆر لەلایەن تاڵیبانەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوا و هەروەها پێکدادان لەگەڵ ژەنەراڵ دۆستوم لە میحوەری فاریاب و بادغیس، ئیسماعیل خان ناچار بە پاشەکشە تا هەرات بوو. دوای ئەوە تاڵیبان لە هێرشێکدا توانی کۆنترۆلی هەرات بگرێتە دەست.

ئیسماعیل خان دوای کۆنترۆل کردنی هەرات لەلایەن تاڵیبانەوە بەرەو فاریاب ڕووی و تا ساڵی ١٩٩٧ خەریکی کۆکردنەوە و رێکخستنی هێز بوو کە بە هۆی خیانەتی ژەنەراڵ عەبدولمەلیک (فەرماندەی ئۆزبەکەکان لە فاریاب) دەستگیر و ڕادەستی تاڵیبان کرا. ئیسماعیل خان دوای ئەوە لە زیندانی قەندەهار زیندانی کرا و لە ساڵی ١٩٩٨ بە هاوکاری چەکدارێکی تاڵیبان خۆی دەربازی ئێران کرد. ناوبراو دوای ئەوە و بە هاوکاری ئێران توانی بەرەو پەنجشیر بڕوات و بگاتە ئەحمەد شاهـ مەسعودەوە و لەو ناوچەیە بۆ شارۆچکەی بەلخاب گواسترایەوە. ئیسماعیل خان هەر دوای ئەوە و بە هاوکاری یەکینە جەماوەرییەکانی بەلخاب توانی چەند ناوچەیەک لە پارێزگاکانی غور و هەرات کۆنترۆل بکاتەوە.

ساتی گەشتنی هەلیکۆپتەری ئیسماعیل خان بۆ پنجشیر و پێشوازی ئەحمەد شاهـ مەسعود


رووبەڕووەکانی ئیسماعیل خان لەگەڵ تاڵیبان تا ساڵی ٢٠٠١ و سەرەتای هێرشی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان بەردەوام بوو. ناوبراو سوود لەو دەرفەتە وەرگرت و بە هاوکاری سوپای پاسدارانی قودسی ئێرانەوە توانی هەرات کە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە بوو، کۆنترۆل بکاتەوە. بە ووتەی ئیسماعیل خان، بە هاوکاری “قاسم سولێمانی” توانیوە باردۆخی ووزە و رێگاوبانەکانی هەرات رێکبخاتەوە و پێگەی ئەو شارەی لە ئەفغانستان بەرز بکاتەوە.

ئیسماعیل خان بە هۆی ئەو پێگەی کە لە هەرات بەدەستی هێنابوو، کاریگەری زۆری لە دامەزراندن و لەسەر کار لادانی بەرپرسانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئەفغانستان هەبوو و ئەم دەسەڵاتەش لەگەڵ هاتنی حامد کەرزای و دوای ئەوە ئەشرەف غەنی بەرەو کەمبوونەوە ڕووی و ووردە ووردە لە بەرپرسیارێتیە حکومییەکان کشایەوە.

لەگەڵ هێرشەکانی ئەم دوای چەکدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان و کۆنترۆل کردنی شارۆچکەکانی پارێزگای هەرات لەلایەن ئەو چەکدارانەوە، ئیسماعیل خان جارێکیتر چەکی هەڵگرتووە و لەگەڵ تاڵیبان شەڕ دەکات؛ بەو جیاوازییەوە کە ئەم جارە هاوپەیمانی باکور بوونی نیە و حکومەتی ئەفغانستان کە نزیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایە جگە لە ئەمریکا داوای هاوکاری و یارمەتی لە هیچ لایەنی تر ناکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *