ووردەکاری قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبینی ئەنساروڵڵا + وێنە

یەکشەممە 1 ئاب 2021 - 22:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=3013

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاریەکی تازە لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین راگەیاند.

یەحیا سەریع لەمبارەیەوە ووتی:
«قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین لە ٢٠ی تەمووز دەستیپێکرد و چەند ڕۆژی خایاند.
هەموو ئامانجەکان لە قۆناغی دووەم بە دی هاتن، کە گرنگترینیان ئازادکردنی ئیدارەکانی “ناطع” و “نعمان” بە ڕووبەری ٣٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگای ئەلبەیزا بوو.

زەبرێکی قورس لە گروپە تەکفیرییەکان، لەوانە داعش و ئەلقاعیدە درا، بەوەش ژمارەی کوژراوانی تەکفیریەکان لەم قۆناغەدا گەیشتە ١٦٠ کەس و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و هەروەها دەیان تەکفیریش بە دیل گیران.
دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش تێکشکێنران و دەستیش بەسەر چەکی جۆراوجۆردا گیرا.

لە ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەکانی ئیدارەی “الصومعه”، “الزاهر” و “ناطع” ئازاد کران.

ژمارەی گشتی کقژراوانی گروپە تەکفیرییەکان لە دوو قۆناغی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا بۆ ٥١٠ کەس و هەروەها ژمارەی بریندارانیان بۆ ٧٦٠ کەس بەرزبوویەوە.

یەکینە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانمان بەشداری قۆناغی دووەمی ئەم ئۆپەراسیۆنە بوون، بە شێوەیەک کە هێزە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ١٩ ئۆپەراسیۆنی پشکنین و هێرشبەرانە و هێزە مووشەکیەکان بە بەکارهێنانی مووشەکی بەدر و سەعیر ١٣ ئۆپەراسیۆنیان دژ بە دوژمن ئەنجام داوە.

هاوپەیمانی سعودیە چەک و تەقەمەنی سووک و قورسی بۆ ئەلقاعیدە و داعش دابینکردووە، و هەروەها تەواوی ئاسانکاریەکانی بۆ ئەو تەکفیریانە لە پارێزگای ئەلبەیزا کردووە.

له میانەی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین دا هاوپەیمانی سعودیە ٦٧ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانمان بۆ پشتیوانی لە تەکفیریەکان ئەنجام داوە.
ئێمە بۆ سەلماندنی پەیوەندی نێوان هاوپەیمانی سعودیە و گروپە تەکفیرییەکان بەڵگەی تەواومان هەیە.

گەلی ئێمە ئاگاداری پیلانەکانی ئەمریکان کە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە و ئەوانەی دەستیان تێوەگلاوە جێبەجێ دەکرێت و ئەوەی لە پارێزگای ئەلبەیزا ڕوویدا بەشێکی ئەو پیلانە بوو.
ئێمە ئەو ڕۆڵە مەزنە کە هۆزەکانی ئەلبەیزا و دەسەڵاتدارانی خۆجێی ناوچەکە لەم پارێزگایەدا گێڕاویان بە بەرز دەنرخێنین.

گەلی ئێمە درێژە بە ڕێبازی جیهادی خۆی بە ڕێبەرایەتی سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی تا گەیشتن بە سەروەری و سەربەخۆیی و ئازادی ناوچەکانی کۆماری یەمەن دەدات.
ئەوە بە خەڵکی خۆمان رادەگەیەنین کە هێزە چەکدارەکانتان لەگرتنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ بەهێزترکردنی توانا بەرگریی و پێگە سەربازیەکانیان بۆ مەبەستی ڕێگرتن لە دەستدرێژییەکان کەمتر خەمی نابێت و بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە کوالیتی بەرزتر لە دژی دوژمن ئەنجام دەدات تا ئەو دەستدرێژییە ڕابگیرێت و گەمارۆکە هەڵبگیرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *