بازنەی گەمارۆکانی تاڵیبان بۆ سەر هەرات توندتر کرایەوە

شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 21 - 02:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=2966

لە ئێستادا پێکدادانەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانە و ڕێگای هەرات بەردەوامە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی چەکدارانی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان لە دەوروبەری شاری هەرات، هەر دوو شارۆچکەی کەرۆخ و گۆزرە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کۆنترۆل کران.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە هەرات، شارۆچکەی کەرۆخ جارێکی تر لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کراوە و هێزەکانی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئیسماعیل خان و مەلا عەبدولمەنان لەو شارۆچکەیە کشاونەتەوە.

تاڵیبان هەروەها کۆنترۆل کردنی شارۆچکەی گۆزرەی ڕایگەیاندووە و لە ئێستادا پێکدادانەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانە و ڕێگای هەرات بەردەوامە. بە پێی زانیارییەکان ئیسماعیل خان لە هەوڵی کۆنترۆل کردنەوەی ئەو ناوچانەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .