لێدوانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای ئەلبەیزا

شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 21 - 01:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=2963

ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری خوا تا کۆتایی ئەو دەستدرێژییە و لابردنی گەمارۆکان و ئازادکردنی هەموو ناوچەکانی کۆماری یەمەن بەردەوام دەبێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاری قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین ـی راگەیاند.

یەحیا سەریع لەمبارەیەوە ووتی:
« لە ئەنجامی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین ئیدارەکانی “ناطع” و “نعمان” ئازاد کران و زیانێکی زۆر بەر تەکفیریەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە کەوتەوە.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەروەها دەست بەسەر چەند چەکێکی جۆراوجۆردا گیراوە و ژمارەیەکی زۆر لە بەکرێگیراوانی دوژمن و گروپە تەکفیرییەکان بە دیل گیراون و هەروەها ژمارەیەکیش کوژراون و بریندار بوون.
هێزەکانمان خەریکی کێوماڵکردنی تەواوی پارێزگای ئەلبەیزا لە تەکفیریەکانن.
ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری خوا تا کۆتایی ئەو دەستدرێژییە و لابردنی گەمارۆکان و ئازادکردنی هەموو ناوچەکانی کۆماری یەمەن بەردەوام دەبێت».

یەحیا سەریع هەروەها رایگەیاند، ووردەکاری زیاتری ئەم ئۆپەراسیۆنە لەوانە: ناو و ڕووبەری ناوچە ئازادکراوەکان، ئۆپەراسیۆنەکانی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی، ئاماری ئەو کەلوپەلەکانی دەستی بەسەر دا گیراوە، دیلەکان و هتد، لە کاتێکی تر ڕادەگەیەنرێت.
.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .