لە دەریای عومان هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی

هه‌ینی 30 ته‌مموز 2021 - 16:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=2928

لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە رایگەیاند، کە کەشتییە بە خاوەندارێتی رژێمی ئیسرائیلە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیەکی نەوتهەڵگری سەر بە ڕژێمی زایۆنستی لە دەریای عومان، کرایە ئامانج.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنستی لە هێرشێک بۆ سەر کەشتی نەوتهەڵگری “MERCER STREET” بە دووری ٢٨٠ کیلۆمەتر لە بەندەری ئەلدەقم لە دەریای عومان هەواڵیان دایەوە.
کەشتییەکە خاوەنەکەی بازرگانێکی ئیسرائیلی بە ناوی “ئییەل ئۆفەر”ـە، و لە تانزانیاوە بەرەو ئیمارات بەڕێوە بووە کە بە بەلەمێکی ئینتحاری کراوەتە ئامانج.

لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە رایگەیاند، کە کەشتییە بە خاوەندارێتی رژێمی ئیسرائیلە.

لە ٣ی تەمووز هەروەها کەشتییەکی بازرگانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی بە ناوی “CSAV TYNDALL”، لە کەناراوەکانی دەریای عومان کرابوویە ئامانج، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنستی و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو رژێمە ئێرانیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *