خستنە خوارەوەی حەوتەمین هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە + ڤیدیۆ

هه‌ینی 30 ته‌مموز 21 - 01:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=2915

سوپای ئەفغانستان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتەرەکە، تێکشکاندنی ئەو هەلیکۆپتەرەی ڕەتکردووەتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: تاڵیبان بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئەفغانستان لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری لەشکەرگاهـ هەواڵی دایەوە.

سوپای ئەفغانستان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتەرەکە، تێکشکاندنی ئەو هەلیکۆپتەرەی ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، حەوت هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستان لە کاتی شەڕی دژ بە تاڵیباندا تێکشکاون، کە زانیارییەکانی بەم شێوەییە:

١- هەلیکۆپتەرێک لە ناوچەی نەهرسراج ـی پارێزگای هێلمەند، ١ی نیسانی ٢٠٢١

٢- هەلیکۆپتەرێک لە پارێزگای مەیدان وەردەک، ۹ی حوزەیرانی ٢٠٢١

٣- هەلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی دەیەک لە پارێزگای غەزنی، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١

٤- دوو هەلیکۆپتەر لە فڕۆکەخانەی قۆندوز لە پارێزگای قۆندوز، ١١ی تەمووزی ٢٠٢١

٥- هەلیکۆپتەرێک لە فڕۆکەخانەی قۆندوز لە پارێزگای قۆندوز، ١٦ی تەمووزی ٢٠٢١

٦- هەلیکۆپتەرێکی لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری لەشکەرگاهـ، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١

سوپای ئەفغانستان بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتەری سوپای ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی شاری لەشکەرگاهـ و سەلامەتی سەرنشینانی هەواڵی دایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .