ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی واشنتۆن-بەغدا، کشانەوەی سەربازی یان گۆڕینی ئەرک لەسەر کاغەز؟!

هه‌ینی 30 ته‌مموز 2021 - 00:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=2911

بایدن تەنیا ئەوەی وتووە کە «تا کۆتایی ساڵ، ئەرکی جەنگی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی دێت و ئەرکی ئەو هێزانەش بۆ مەشق و ڕاوێژکاری دەگۆڕێت».

دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی کازمی لەگەڵ بایدن لە کۆشکی سپی، هەموو لایەک بە تایبەتی لە ناوخۆی عێراق پیرۆزباییان دەکرد. تەنانەت هەندێک کەس داوایان کرد، تا کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ ئۆپەراسیۆنێک دژی ئەو هێزانە لە عێراق ئەنجام نەدرێت. کازمی و تیمەکەی بە قارەمانی نەتەوەیی و دیپلۆماتی شارەزا ناوبراون کە توانیەتی سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت.

بەڵام ئەم هەموو هەرایە بۆ چییە؟ ئایا بەڕاستی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا عێراق بەجێ دەهێڵن؟
ئایا ڕێکخستنی مەیدانییان بەچاو دۆخی ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟ ئایا بنکە ستراتیژییەکانی عەین ئەسەد و هەریر چیان بەسەر دێت؟!

تا ئێستا هیچ دەقێکی فەرمی ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی عێراق – ئەمریکا بڵاونەبۆتەوە کە بتوانرێت پشت بە بڕگە و ناوەڕۆکی ببەسترێت. ڕوونیش نییە، ئایا دەقی تەواوی رێککەوتنەکە بڵاودەکرێتەوە یان نا.

بەڵام ئەگەر قسەکانی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک بنەمایەک دابنرێت، بە هیچ شێوە ووشەیەک وەک “کشانەوە” یان “بەجێهێشتن” تێدا نابینرێت. بەپێچەوانەوە، پێدەچێت هیچ کشانەوە یان بەجێهێشتنێک لە ئارادا نەبێت. بایدن تەنیا ئەوەی وتووە کە «تا کۆتایی ساڵ، ئەرکی جەنگی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی دێت و ئەرکی ئەو هێزانەش بۆ مەشق و ڕاوێژکاری دەگۆڕێت».

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *