هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ناوچەیەک پاشەکشەیان کرد + نەخشەی ناوچەکە

یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ئازار 21 - 00:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=29

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە پێگەکانی خۆیان لە باشوری رۆژئاوای شاری “تعز” پاشەکشەیان کردەوە.

بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان لە ناوچەکە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی مەنسوور هادی و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی (طارق صالح) بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیە کە لە ٦ی ئەم مانگەوە لە چەند ناوچەیەک لە پارێزگای “تعز” بەڕێوەدەچێت، هێزەکانی مەنسوور هادی لە ڕۆژهەڵاتەوە و هێزەکانی طارق صالح هەروەها لە ڕۆژئاواوە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا و لە کۆتاییدا هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا ناچار بە پاشەکشە لە ناوچەکانی “الکدحه” و “جبل غباری” و چەند گوندێک لەو ناوچەیە بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .