دادگای نەیجیریا شێخ زەکزاکی بە بێ تاوان ناساند

پێنجشەممە 29 ته‌مموز 2021 - 16:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=2859

دادگای باڵای ویلایەتی کەدونا بڕیاری ئازادکردنی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی نەیجیریا و هاوسەرەکەی دوای بە بێ تاوان ناساندیان دەرکردووە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: میدیاکانی نەیجیریا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەکی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامی نەیجیریا، لە ئازاد کردنیی هەواڵیان دایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نەیجیریا، دادگای باڵای ویلایەتی کەدونا بڕیاری ئازادکردنی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی نەیجیریا و هاوسەرەکەی دوای بە بێ تاوان ناساندیان دەرکردووە.
حکومەتی نەیجیریا تا ئێستا ڕای خۆی لەبارەی ئەو حوکمەوە ئاشکرا نەکردووە.

شێخ زەکزاکی و هاوسەرەکەی دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی نەیجیریا لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە شاری زاریا هێرشیان کردە سەر حوسەنییە “بقیه اللە” بە تۆمەتی فیتنە و تێکدانی بارودۆخەکە، زیندانی کرا.

وەک دەوترێت لەو هێرشەی هێزەکانی حکومەتی نەیجیریا زیاتر لە ٣٥٠ خەڵکی نەیجیریا لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *