پێکدادانی سوپای سوریا و چەکداران لە باشوری ئەو وڵاتە

پێنجشەممە 29 ته‌مموز 2021 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=2848

هێزەکانی لەشکری چوارەمی سوپای سوریا لە کاتی گەڕان و پشکنینی چەند ماڵێک لە باشور و ڕۆژهەڵاتی درعا ئەلبەلەد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کرانە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای سووربوونی چەکدارانی درعا لەسەر ڕادەستنەکردنەوەی چەکەکانیان بە سوپای سوریا و ڕێگریکردن لە دروستکردنی سێ خاڵی سەربازی سوپا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد، لە چەند ڕۆژی رابردووەوە پێکدادانی توند لە نێوان چەکدارانی ئەو گەڕەکە و سوپای سوریا دروستبوو.

گەڕەکی درعا ئەلبەلەد نزیکەی مانگێکە لەلایەن سوپای سوریا گەمارۆ دراوە و دوای ڕێکەوتنەکەی ٢٣ی تەمموزدا لەنێوان کۆمیتەی ناوەندی درعا ئەلبەلەد و سوپای سوریا بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆکە و هێرش نەکردنی سوپا بۆ سەر درعا ئەلبەلەد، بە هۆی ڕازی نەبوونی چەکدارانی ئەو گەڕەکە لەسەر هەندێک لە مەرجەکانی سوپای سوریا، رێکەوتنەکە جێبەجێ نەکرا. هەر بۆیە لە چەند ڕۆژی رابردووەوە پێکدادان لە نێوان هەردوولادا دەستی پێکردووە.

هێزەکانی لەشکری چوارەمی سوپای سوریا لە کاتی گەڕان و پشکنینی چەند ماڵێک لە باشور و ڕۆژهەڵاتی درعا ئەلبەلەد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کرانە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوەکانی نزیک لە هێزە چەکدارەکان ڤیدیۆی پێکدادانیان لەگەڵ سوپای سوریا لەو گەڕەکە بڵاو کردەوە.

هەواڵی پێکدادانەکانی گەڕەکی درعا ئەلبەلەد لەکاتێکدا بڵاوە دەکرێتەوە کە باس لەوە دەکرێت سوپای سوریا دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمیتەی ناوەندی درعا ئەلبەلەد سەر بە هێزە چەکداران لەو گەڕەکەدا، لەسەر ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕێکەوتوون:

  • رادەستکردنی چەکی سووک و قورسی هێزە چەکدارەکان.
  • هاتنی لیژنەی سازش بە هەماهەنگی کۆمیتەی ناوەندی درعا ئەلبەلەد.
  • هاتنی هێزەکانی ئاسایش بۆ سێ بنکەی دیاری کراو (شوێنی ئەم بنکانەی نەزانراوە).
  • کشانەوەی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ بنکەکانیان و کردنەوەی ڕێگاکانی گەڕەکی درعا ئەلبەلەد.

هێزەکانی سوپای سوریا لە ئێستادا لە دەوروبەری ئەو گەڕەکە جێگیر کراون و پێکدادان بە شێوەیەکی سنووردار و پچراو بەردەوامە، هەروەها بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی درعا ئەلبەلەد بۆ پاراستنی گیانیان پەنایان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سوریا بردووە.

دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای سووریا لەم ناوچەیە لە ساڵی ٢٠١٨ دا بوو. سوپای سوریا لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئۆپەراسیۆنێک لە باشوری سوریا دەستپێکرد، و لە ماوەی ٤١ ڕۆژدا هەموو ئەو ناوچانەی لە پارێزگای درعا و قۆنەیتەرە، بەتەواوی کۆنترۆل کردەوە و لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٨ دوای رێککەوتنێکی سازشکاری لەنێوان هێزە چەکدارەکان و سوپای سوریا، ئۆپەراسیۆنی کشانەوەی هێزە چەکدارەکان و خێزانەکانیان لە ناوچەی درعا ئەلبەلەد دەستیپێکرد و هێزە چەکدارەکان چەکی قورس و کەرەستەی سەربازییان ڕادەستی سوپای سوریا کرد. لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ژمارەیەک ناوچە بە شێوەی سازشکاری لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانەوەیە و ناوچەکەش هەموو ماوەیەک جارێک پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و هێزە چەکدارەکاندا بەخۆیەوە دەبینێت.

پارێزگای درعا بەتایبەتی شاری درعا بە سیمبولی شۆڕشی چەکدارانی سوریا دادەنرا و سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ساڵ لەسەر ئەو ڕووداوانە، تا ئێستا وەک ناوچەیەکی زۆر هەستیار هەژمار دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *