دەستگیرکردنی فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنستی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئێران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: خوێندکارێکی کۆلێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنستی بە تۆمەتی گەشتی نایاسایی بۆ ئێران و سیخوڕی دەستگیرکراوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: خوێندکارێکی کۆلێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنستی بە تۆمەتی گەشتی نایاسایی بۆ ئێران و سیخوڕی دەستگیرکراوە.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، لەکاتێکدا ئەو تۆمەتبارە کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلە، لەگەڵ هەندێک کەسەوە لە دەزگای هەواڵگری ئێران لە پەیوەندیدا بووە. ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بیت) لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەو بابەتەوە دەکات.
ئەم هەواڵە لە میدیا جیهانییەکاندا بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕەنگی داوەتەوە دوای لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیەوە بڵاو کرایەوە و هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس لەوە دەکەن کە تۆمەتبارەکە ماوەیەکی کەمیش لە ئێران ماوەتەوە!
ئەگەر هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە پەیوەندی ئەم کەسە بە دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە نەدۆزرێتەوە، پێشبینی دەکرێت تەنیا بە هۆی چوون ناو ئێرانەوە بە لایەنی کەمەوە چوار ساڵ زیندانی بکرێت.
بە پێی یاساکانی ڕژێمی زایۆنی، گەشت کردن بۆ ئێران بە هەر هۆیەک و بۆ هەر مەبەستێک قەدەغەیە.
لێدوانەکان