سوپای ڕووسیا گەیشتە لیبیا!

یەکشەممە 25 ته‌مموز 2021 - 00:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=2774

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دامەزراوەی “دیموکراسی و مافی مرۆڤ” رایگەیاند هێزەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی واگنەر لە لیبیا جێگیر کراون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دامەزراوەی “دیموکراسی و مافی مرۆڤ” رایگەیاند هێزەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی واگنەر لە لیبیا جێگیر کراون.

دامەزراوەی “دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ” کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکەیدا ئەوەی ڕایگەیاندووە، کە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی واگنەر لە بنکەی ئاسمانیی “الجفره” لە ناوەڕاستی لیبیا جێگیر کراون.

دامەزراوەی “دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ” هەروەها رایگەیاندووە، ڕووسیا نیازی چوونە دەرەوەی لە لیبیای نییە و ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەوروپا و ئەمریکا دروست دەکات و داوا لە حکومەتی “یەکگرتووی نیشتمانی” لیبیای کردووە بۆ ناچار کردنی رووسیا بە کشانەوە لەو وڵاتە، هاوپەیمانییەکی سیاسی و سەربازی پێک بێنێت.

دامەزراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە کردووە بۆ سەلماندنی ئەم هەواڵەی، وێنەی ئاسمانی و شوێن و زانیارییەکان پێشکەش بە حکومەتەکانی لیبیا و ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کردووە.

کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانی ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەگەڵ سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سەرکردایەتی جەنەراڵ حەفتەر کار دەکەن، ئەو هاوکاریانە لەدوای ململانێی تەرابلس لە ساڵی ٢٠١٩ ئاشکرا بوون، کە هەمیشە لەلایەن ڕۆژئاواوە ڕەخنەی لێگیراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *