کەشتیە جەنگییەکانی سوپای ئێران گەیشتنە نۆکەندی سوێس

سێشەممە 20 ته‌مموز 2021 - 14:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=2723

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیە جەنگییەکانی سەهەند و مەکران کە بۆ روسیا نێردراون گەیشتنە نۆکەندی سوێس.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیە جەنگییەکانی سەهەند و مەکران کە بۆ روسیا نێردراون گەیشتنە نۆکەندی سوێس.
ئەم گەشتە بە درێژترین ئەرکی هێزە دەریاییەکانی سوپای ئێران تا ئێستا دادەنرێت.

پێشتر وەزیری بەرگری روسیا لە ڕێپێوانێکی دەریایی ئەو وڵاتە بە ئامادەبوونی کەشتیە ئێرانییەکان هەواڵی دابوویەوە، کە کەشتییەکانی سەهەند و و مەکران بە نوێنەرایەتی ئێران تێدا بەشداری دەکەن.

بە ووتەی وەزیری بەرگری روسیا ٥٤ کەشتی سەربازی و جەنگی لە وڵاتانی ئێران، پاکستان، هندوستان لەم رێپێوانە بەشداری دەکەن کە لە ٢٥ی ئەم مانگە بە شێوەی فەرمی بەڕێوەدەچێت.

سەهەند کە کەشتییەکی تەواو ئێرانییە لە ساڵی ٢٠١٨ پەردە لەسەر لادرا و ڕادەستی هێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە کرا. درێژی ئەم کەشتیە ٩٤ مەتر، پانی ١١ مەتر و بەرزی ١٦ مەترە و لە پۆلی کەشتیە جەنگییەکانی “Frigate”ی دادەبڕێت.

کەشتی مەکران هەروەها درێژییەکەی نزیکەی ٢٣١ مەتر و پانییەکەی ٤٢ مەتر دەبێت. مەکران توانای هەڵگرتنی ٥ هەلیکۆپتەری هەیە و خاوەن سیستەمی بەرگری و مووشەکیە و هەروەها توانای هەڵگرتنی بڕێکی زۆر سووتەمەنی و پشتیوانی لە کەشتییە جەنگییەکانی جۆراوجۆری هەیە. ئەم کەشتییە سەربازییە کێشی ١٢١ تۆن دەبێت و لە ساڵی ٢٠٢٠ رادەستی هێزە دەریاییەکانی ئێران کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *