هەواڵی جێگیرکردنی سەربازانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابول چییە؟

یەکشەممە 11 ته‌مموز 2021 - 20:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=2591

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول دوایین پێگە و بنکەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستانە و بەردەوامی بوونی تورکیا بۆ کۆنترۆڵ کردن و پاراستنی ئەو فڕۆکەخانەیە لەو ڕوانگەوە گرنگە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول دوایین پێگە و بنکەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستانە و بەردەوامی بوونی تورکیا بۆ کۆنترۆڵ کردن و پاراستنی ئەو فڕۆکەخانەیە لەو ڕوانگەوە گرنگە.

بە وتەی خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، ئەو فڕۆکەخانەیە ماوەی شەش ساڵە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە سەربازییەکانی تورکیادایە، و بابەتی سەرەکی دانوستانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئەفغانستان، مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابول ـە.

ئەمریکا گرنگی فڕۆکەخانەی کابول لە پاراستنی چالاکی باڵیۆزخانەکان لەوانە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەزانێت. هەروەها جێگیرکردنی سەربازانی سوپای تورکیا بۆ پاراستنی ڕێگاکانی نێوان ئەو شوێنە و ناوچانەی دەوروبەری فڕۆکەخانەکە دەبێت.
دەربارەی وردەکارییەکان و زیادبوونی ژمارەی سەربازانی سوپای تورکیا هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەوە، بەڵام هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، کە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە داوای جێگیرکردنی ٦٠٠ بۆ ١٠٠٠ سەربازی سوپای تورکیایان لە فڕۆکەخانەی کابول کردووە.

هەروەها باس لەوەش دەکرێت بابەتە گشتیەکانی ئەم پرسە لەگەڵ تورکیا و حکومەتی ئەفغانستان تاوتوێ کراوە کۆتایی هاتووە و لە هەفتەکانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

حکومەتی ئەفغانستان هەروەها پێشوازی لە جێگیرکردنی سەربازانی سوپای تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابول کردووە، بەڵام تاڵیبان بوونی هێزە بیانییەکانی لەو وڵاتە ڕەتدەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی کابول بنکەیەکی ئاسمانیی تەیارە کە جگە لەوەی توانای جێکردنەوەی زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی هەیە، کۆمەڵە بنکەی سەربازی و هەواڵگریی فراوانی ئەمریکا و ناتۆی تێدایە. ئەو فڕۆکەخانەیە لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە دروستکراوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئەمریکاوە پەرەی پێدراوە، کە لەلایەن ژاپۆن و ناتۆوە بوودجەیان بۆ تەرخان کراوە.
فڕۆکەخانەی کابول کۆتا خاڵی سەربازە بیانییەکان لە ئەفغانستانە، و زیادبوونی ژمارەی سەربازانی تورکیا سەرپۆشێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و چالاکییە هەواڵگری و ئەمنی و ئاسایشی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *