زەریف بۆ شاندەکانی ئەفغانستان لە تاران: لە زووترین کاتدا کۆتایی بە شەڕ بێنن

پێنجشەممە 8 ته‌مموز 2021 - 16:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=2538

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە شاندەکانی ئەفغانستان لە تاران، وتی: هەر چی زووتر کۆتایی بە شەڕ بێنن و بۆ خەڵکی ئەفغانستان دەرفەتی گەشە و پێشکەوتن دابین بکەن.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە شاندەکانی ئەفغانستان لە تاران، وتی: هەر چی زووتر کۆتایی بە شەڕ بێنن و بۆ خەڵکی ئەفغانستان دەرفەتی گەشە و پێشکەوتن دابین بکەن.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی کۆتایی وتووێژە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان کە بە بەشداری شاندەکانی حکومەتی کابول و گرووپی تاڵیبان لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: بوێری لە ئاشتیدا گرنگرە لە بوێری لە شەڕ، لە بەر ئەوەی کە بۆ ئاشتی دەبێت لە زۆربەی داواکارییەکان چاوپۆشی بکرێت و گرنگی بە داوای لایەنی بەرامبەریش بدرێت، بە تایبەت لەم وتووێژانە کە لایەنی بێگانەی تێدا نییە و هەر دوو لایەن لە برایانی یەکتر و هەوڵی ئاسایش و ئاشتی بۆ گەلی ئەفغانستان دەدەن.

زەریف لە درێژەدا وتی: گەلێک کە ماوەی ٤٠ ساڵە لە ئێش و ئازاردا ژیان بە سەر دەبات، مافی ئەوەی هەیە کە دژی شەڕ بێت، ئەوەی کە لە ئێوەم دەوێت ئەوەیە کە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرن و بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕ بێنن و بۆ گەلی ئەفغانستان دەرفەتی گەشە و پێشکەوتن دابین بکەن.

ناوبراو جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە بە هەر شێوازێک داوا بکەن، ئاسانکاری بۆ بەردەوامی وتووێژی لایەنەکانی ئەفغانستان بکات.

وتووێژی شاندەکانی حکومەتی ئەفغانستان و گرووپی تاڵیبان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ٧ و ٨ ی تەمموزی ٢٠٢١ بە هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *