کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە بنکەی ئاسمانی بەگرامی ئەفغانستان + ڤیدیۆ

سێ شه‌ممه‌ 6 ته‌مموز 21 - 00:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=2487

بنکەی ئاسمانی بەگرام لە ماوەی ٤٠ ساڵی پێشهاتەکانی ئەو وڵاتەدا بەهۆی نزیکی لە ئاراستەی باکووری شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بنکەی ئاسمانی بەگرام کە دەکەوێتە ١١ کیلۆمەتریی ناوچەی چاریکاری پارێزگای پەروان، لە دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان، بووە گەورەترین بنکەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتەدا.

بنکەی ئاسمانی بەگرام لە ماوەی ٤٠ ساڵی پێشهاتەکانی ئەو وڵاتەدا بەهۆی نزیکی لە ئاراستەی باکووری شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە.

ئەو بنکەیە لە ساڵی ١٩٥٠ لە سەردەمی جەنگی سارددا دروست کراوە و هەمیشە سەرچاوەی هێرشە فڕۆکە جەنگییەکان و مووشەکانەی دوو لایەنی شەڕی ئەفغانستان بووە. بەگرام لەدوای ڕووخانی حکومەتی شیوعی لە کابوڵ، تا ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنترۆلی هێزەکانی هاوپەیمانی باکوور ( کۆمەڵەی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی نیشتمانیی ئەفغانستان و هتد)دا بوو. له میانەی هێرشەکانی ساڵی ٢٠٠٠ی گروپی تاڵیبان بەرەو باکوری کابول، کەوتە دەست ئەم گروپەوە.


بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ڕووبەرەکەی ئەم بنکەیە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەترە کە ٧٤٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئێران دوورە. ئەم بنکەکەیە هەموو پێداویستیەکانی سەربازی و پزیشکی و ئەمنی و… تێدایە و له ئێستادا له ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای ئەفغانستان دایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .