کەشتیەکی ئیسرائیلی لە کەنارە ئاوییەکانی عومان کرایە ئامانج

شەممە 3 ته‌مموز 2021 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=2470

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیەکی بازرگانیی رژێمی ئیسرائیل لە کەنارە ئاوییەکانی عومان کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیەکی بازرگانیی رژێمی ئیسرائیل لە کەنارە ئاوییەکانی عومان کرایە ئامانج.

بە پێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ناو کەشتیەکە “CSAV TYNDALL”ـە و لەئێستادا لە کەنارە ئاوییەکانی ئیماراتە. ئەم کەشتیە لە بەندەری جەددە لە کەنارە ئاوییەکانی رۆژئاوای سعودیە بەرێکەوتووە و شوێنی مەبەستی “جبل علی” لە نێوان کەنارە ئاوییەکانی دوبەی و ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بووە.
کەشتی “CSAV TYNDALL” لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە ئاڵای لیبریاـەوە کاری کردوە و توانای هەڵگرتنی TEU 8600ی هەیە.

سەرچاوەکان و دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان خستووەتە ئەستۆی ئێران و رایانگەیاندووە کەشتیەکە لە دەریای عومان کراوەتە ئامانج کە لەلایەن بازرگانێکی ئیسرائیلی خاوەندارێتی دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *