ئەندامێکی باڵای ئەنسارولڵا ڕایگەیاند: کشانەوەی ئیمارات لە یەمەن دەستیپێکردوە

شەممە 8 نیسان 2023 - 15:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=23983

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنسارولڵا بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) رایگەیاند کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەستی بە کشانەوە لە یەمەن کردووە.

بەپێی میدیاییە عەرەبییەکان، محەمەد ئەلبەخیتی، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی بوونی هێزەکانی ئیمارات تەنانەت لە پارچەیەکی خاکی یەمەنیش قبوڵکراو نییە، وتی: هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ سعودیە لە دەستدرێژیی بۆ سەر یەمەن هەڵەیەکی گەورە بوو و ئیمارات دەبێت وانە وەربگرێت و پاشەکشە بکات.

ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنسارولڵا وتی: لێتێگەیشتن لەگەڵ سعودیە هەیە و ناتوانم باسی وردەکارییەکانی بکەم.

ئەلبەخیتی ئاماژەی بەوەدا کە لێتێگەیشتن و چارەسەرەکانی بەدەستهاتووە لە دوو قۆناغ دەبێت، یەکێکیان پێش جەژن و ئەوی دیکەیان لە کاتێکی تر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *