یەمەن بەرەو ئاشتی؛ شاندێکی سعوودیە سەردانی سەنعا دەکات

شەممە 8 نیسان 2023 - 12:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=23980

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن ڕایگەیاند کە شاندێکی سعوودیە و عۆمان هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی ئاگربەستی هەمیشەیی سەردانی سەنعا دەکات.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، دانوستانەکانی سەنعا تایبەت بە کردنەوەی سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی یەمەن، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هەروەها قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی دەبێت.

ڕۆیتەرز لە درێژەدا لە سەر زاری ئەو دوو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت، لایەنەکانی پەیوەندیدار لە یەمەن ڕێکەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی پێش پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان لە 20 ی نیسان ڕادەگەێنن.

هاوکات کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە سعوودیە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەمەنی لە بڕیارەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و داخستنی یەکجاری دۆسیەی یەمەن ئاگادار کردووەتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *