لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین ٢ زایۆنیست کوژران

هه‌ینی 7 نیسان 2023 - 13:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=23962

بە هۆی تەقەکردنی فەڵەستینییەکانەوە ٢ زایۆنیست لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژران.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی لە نزیک خاڵێکی پشکنین لە باکوری کەرتی ڕۆژئاوا لە ناوچەی غوری ئەردەن ٢ زایۆنیست کوژران.

بە هۆی ئەو تەقەکردنەش ٣ زایۆنیستی دیکە بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستییان ناجێگیرە.

سەرچاوەکانی زایۆنیست ڕایانگەیاندووە کە تەقەکردنەکە لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە کراوە و تەقەکەرەکانیش لە ناوچەکە هەڵهاتوون.

حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە دیسانەوە خۆڕاگری لە وەڵامی تاوانی داگیرکاران لە مزگەوتی ئەقسا، لە کەرتی ڕۆژئاوا لە زایۆنیستەکانی دایەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *