هێرشی موشەکی لە باشووری لوبنانەوە بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراو؛ چوار زایۆنی بریندار بوون (ڤیدیۆ)

پێنجشەممە 6 نیسان 2023 - 18:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=23950

لە ئەنجامی تەقاندنی ٣٤ موشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو، لانیکەم چوار ئیسرائیلی بریندار بوون.

دانیشتووانی شارۆچکەی نەهاریا لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکانەوە چەندین تەقینەوە ڕوویان داوە کە لە ساڵانی ڕابردوو هاوشێوەیان نەبووە.

چەندین سەرچاوەی عبری بە تایبەت کەناڵی کان ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە لە ڕۆکێت بارانەکان لە شەڕی دووەمی لوبنانەوە تا ئێستا کەم وێنە بووە. کەناڵی ١٤ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ١٠ خولەکدا، ١٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی شارۆچکەکان کراوە.

ئەگەرچی زایۆنیستەکان دەڵێن بە سیستەمی دژە مووشەکی ڕوبەڕوی هێرشەکان دەبنەوە بەڵام ڤیدیۆ و وێنەکانی ئەو هێرشانە دەسەلمێنێت کە بەشێکی زۆری ڕۆکێتەکان ئامانجەکانیان پێکاوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *