هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئۆدێسا (ڤیدیۆ)

چوارشەممە 5 نیسان 2023 - 12:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=23937

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشێکی قورسی کردە سەر فڕۆکەخانەی شوکۆڵنی لە ئۆدێسا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو ٤ی نیسان، سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر کۆگا و کەرەستەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە فڕۆکەخانەی شۆکۆڵنیی شاری ئۆدێسا لە باشووری ئەم وڵاتە کە بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە چەند بەشێکی ئەم فڕۆکەخانەیە کەوتەوە.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئۆکرانیا بە چەندین شێوازی سەربازی ڕووبەڕووی ئەم هێرشە بوونەوە. هێزەکانی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە کۆی ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦، توانیانە ١٤ فڕۆکە تێکبشکێنن.

ئەم هێرشە حەوتەمین ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیایە بۆسەر ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا. پێشتریش لە ٢٨ی ئازاردا، ڕووسەکان بەلایەنی کەمەوە بە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی کیێڤ و دنیپرۆپترۆڤسک.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *