هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر ئیدلب

سێشەممە 4 نیسان 2023 - 11:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=23915

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری پارێزگای ئیدلب لە سوریا کوژرا.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا کێڵگەیەکی گوندی کفتین-یان لە باکوری ئیدلب کردە ئامانج کە بەهۆیەوە یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گروپی تیرۆریستی داعش کوژرا. بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی مووشەکی AGM-114 Hellfire ئەنجامدراوە.

ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە، بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “لە هێرشە ئامانجدارەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای سوریا، خالد عاید ئەحمەد ئەلجبوری، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گروپی تیرۆریستی داعش و پلاندانەری هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئەوروپا کوژرا”.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *