ڕووسیا زیاتر لە نیوەی شاری باخموت کۆنتڕۆڵ کرد! (نەخشەی مەیدانی)

سێشەممە 4 نیسان 2023 - 10:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=23908

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری باخموت، بینای شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی باخموت لە ناوەندی ئەم شارە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا.

لەکاتێکدا شەڕی ئۆکرانیا ٤٠٣هەمین ڕۆژی تێدەپەڕێنێت کە بەرەی شاری باخموت بووەتە سەرەکیترین و چالاکترین بەرەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم وڵاتە. پێکدادانەکان بۆ گرتنەوەی شاری باخموت لەلایەن ڕووسیاوە لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢٣ەوە بە توندی و جیدیەتی زیاتر دەستیپێکرد و ئەم شەڕە تا ناوەڕاستی مانگی شوبات، وردە وردە گەیشتە ناو شارەکە. لەو کاتەوە پێشڕەوییەکان زۆر خاو بووە بەڵام لە بەشە جیاوازەکانی شار لە میحوەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و باشوور بەردەوام بووە.

لە درێژەی ئەو پێشڕەوییانەدا، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی واگنەر و سوپای ڕووسیا توانیان بینای شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی باخموت و ژمارەیەک بینای دیکەی حکومی لە ناوەندی ئەم شارە کۆنتڕۆڵ بکەن. بە پێشڕەوی لەم میحوەرەدا، بە کردەوە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا.

لە میحوەری باکووری شارەکەدا، هێزەکانی ڕووسیا زۆربەی ناوچەی پیشەسازیی ئازوم-یان گرتووە و شەڕ و پێکدادانەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی دیکەی ئازوم و سەلیشچە بەردەوامن. هەروەها لە میحوەری باشووری شارەکەدا، پێکدادانەکان لە دەوروبەری یاریگای ئەڤانگارد بەردەوامە.

لە ئێستادا نزیکەی ٧٠٪ی شاری باخموت لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە و ئەو هێزە ئۆکرانیایانەی کە لە ڕۆژئاوای شارەکە ماون، چانسێکی زۆر کەمیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و پاراستنی ئەم شارە هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *