سوریا لە سەر تێکچوونی دۆخی ناوچەکە هۆشداری دەدات

شەممە 1 نیسان 2023 - 11:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=23892

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕانەگیرێت، ناوچەکە ڕووی ئاسایش و سەقامگیری بە خۆوە نابینێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری دیمەشق، جەختی لە سەر کۆتایی هێنان بەم هێرشانە کردووەتەوە.

لە هەژماری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە کە دەسدرێژی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی دیمەشق لە پێناو بەردەوامی سیاسەت و تێڕوانینی ئەم ڕژێمە فاشیستەیە لە دژی گەلان و حکومەتەکانی ناوچەکە و ئەم دەسدرێژییانە لە ئێستادا بۆ هەناردەکردنی قەیران و کێشە ناوخۆییەکانی ڕژێمی داگیرکارە بۆ دەرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە تا ئەو کاتەی کە داگیرکاری و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بێت و ئەم ڕژێمە بە هۆی تاوانەکانەوە سزا نەدرێت، ناوچەکە ڕووی ئاشتی و سەقامگیری بە خۆوە نابینێت.
جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *