هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەلعمالقە لە پارێزگای شەبوە

هه‌ینی 31 ئازار 2023 - 14:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=23883

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەلعمالقە و بەرگری شەبوە لە ئیدارەی مرخە ئەلعولیا لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە، زیانی گیانی و ماددی زۆری بە هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە گەیاند.

لە گەڕی نوێی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەلعمالقە و بەرگریی شەبوە، ناوچەکانی ئەمخیشیبە، شامخ و ئەلحلە لە ئیدارەی مرخە ئەلعولیا لەلایەن ئەنساروڵڵا کۆنتڕۆڵ کران. ئەو ناوچانە بەشێکن لە هێڵەکانی بەرگری هێزەکانی ژێر فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە و ئەنساروڵڵا پاش گەیاندنی زیانی گیانی و ماددی زۆر بە هێزەکانی ئەلعمالقە و بەرگری شەبوە و پێگە و دامەزراوە بەرگرییەکانی هاوپەیمانی سعودیە، لەو ناوچانە پاشەکشەی کرد.

هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بەرەی مرخە ئەلعولیا لە ٢٧ی ئازارەوە دەستی پێکرد کە دوێنێ کۆتایی هات.

هێرشەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری حەریب لە باشووری پارێزگای مارب و میحوەری ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە بە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی ئەلعمالقە لەم دواییەدا دەستیپێکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *