شەهیدبوونی ڕاوێژکارێکی سوپای پاسداران لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

هه‌ینی 31 ئازار 2023 - 14:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=23878

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا شەهید بوونی یەکێک لە ڕاوێژکارانی لە هێرشی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا راگەیاند.

پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا شەهید بوونی یەکێک لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی بە ناوی “میلاد حەیدەری” لە هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕاگەیاند.

لە راگەیێندراوی سوپای پاسداران هاتووە: “ئەمڕۆ هەینی، ٣١ی ئازار، کە هاوکاتە لەگەڵ ٩ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پاسداری سەربەرزی ئیسلام “میلاد حەیدەری”، یەکێک لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سەربەرزی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە سوریا، لە هێرشێکی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک دیمەشق شەهید بوو.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *