دووەم هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا

هه‌ینی 31 ئازار 2023 - 14:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=23872

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ دووەمین جار هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی نزیک شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، “نزیکەی کاتژمێر ٠٠:١٧ی هەینی، ڕژێمی زایۆنیستی بە چەند موشەکێک لە جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە نزیک شاری دیمەشق و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا زۆربەی موشەکەکانی خستە خوارەوە. بەهۆی ئەم هێرشە زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیشت.”

وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچەی “ئەلکسوە” و فڕۆکەخانەی سەربازی “ئەلمزە” لە نزیک دیمەشق لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە بوون.

هێرشی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق دووەم هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر خاکی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا. هەروەها ئەمە پێنجەمین هێرشی ڕژێمی ئیسرائیلە بۆ سەر سوریا دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە.

شایانی باسە کاتژمێر ٠١:٢٠ خولەکی ڕۆژی پێنجشەممە، فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە دەوروبەری دیمەشق کرد و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوریا برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *