هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا؛ کارگەیەکی ٤ هەزار مەتری بە ئاگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ سووتا! (ڤیدیۆ)

سێشەممە 28 ئازار 2023 - 14:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=23833

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ و دنیپرۆپترۆڤسک.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی ئازار، سوپای ڕووسیا بەلایەنی کەمەوە بە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی کیێڤ و دنیپرۆپترۆڤسک.

بەگوێرەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، ئەم هێرشە لە باکوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامدراوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا توانیوە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی خۆکوژ و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرانات ٤ تێکبشکێنێت.
سەرەڕای ئەم بانگەشەیە، لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکاندا، تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کیێڤدا دەردەکەوێت و لە گرتە ڤیدیۆییەکانی دیکەشدا چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کیێڤ و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری دنیپرۆ بەسەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرانیا، لە ئەنجامی هێرشی یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە شاری دنیپرۆ ئاگرێکی بەرفراوان بە ڕووبەری ٤ هەزار مەتری چوارگۆشە لە کارگەیەکدا کەوتووە کە دواجار کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئەم هێرشە دەکرێت بە شەشەمین ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٣ دابنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *